پۆستەری دوازدەهەمین مێهرەجانی چیرۆکی بانە پەردەی لەسەر لادرا

پۆستەرەی دوازدەهەمین مێهرەجانی چیرۆکی بانە شەوی ڕابردوو (دووشەممە) بە بەشداریی چالاکانی فەرهەنگی و ئەنجومەنگەلی جەماوەری ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێوڕەسمی شەوی ڕابردوو (دووشەممە)ی ڕوونوێنی پۆستەرەی دوازدەهەمین مێهرەجانی چیرۆکی بانە، وێرای پێدانی حوکمی کۆمیتەگەلی ئەو مێهرەجانە، ڕاگەیێندرا کە ٦٨١ بەرهەم لە هەموو پارێزگاکانی وڵات گەیشتۆتە نووسینگەی مێهرەجان و قۆناغی یەکەمی داوەریی بەرهەمەکان کۆتایی پێ هاتووە و بەزوویی ڕەوتی دووهەمی داوەرییەکان ئەنجام دەدرێت.

بەرپرسی بەڕێوەبەری ئەم خولەی مێهرەجانی بانە وەک یەکەمین مێهرەجانی کورتە چیرۆک لە ئاستی ئێران، ڕاشیگەیاند: تا ئێستا ٤٠٢ چیرۆکی فارسی و ١٥٦ چیرۆکی کوردی لە بەشی گەورە ساڵ، ٧٠ چیرۆکی فارسی و ٢٥ چیرۆکی کوردی لە بەشی منداڵ و میرمنداڵی ژێر ١٤ ساڵ، ٢١ وتاری فارسی و ٩ وتاری کوردی گەیشتۆتە نووسینگەی مێهرەجان.

فوئاد جیهانی ئاماژەی بەوەش دا: دوازدەهەمین خولی مێهرەجانی بانە بڕیارە لە ماوەی رۆژانی ٢١ تا ٢٤ی ڕەشەممەی ئەوساڵی هەتاوی بەڕێوە بچێت و ئەگەر هەلومەرجەکە بە هۆی پەرەسەندنی نەخۆشیی کرۆنا گونجاو نەبوو، لە رۆژانی سەرەتایی ساڵی داهاتووی هەتاوی بەڕێوە دەچێت.

شایانی باسە، پۆستەرەی دوازدەهەمین مێهرەجانی چیرۆکی بانە لە لایەن هونەرمەندی گرافیست بەختیار ئازادی داڕێژراوە.

News Code 31228

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =