بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەخرەدین کوچا، وەزیری تەندروستی تورکیا پاش سەردان لە نەخۆشخانەی دکتۆر زەکایی تاهیر بوراکی ئەنقەرە، شوێنی خەواندنی ١٣٢ موسافرەکەی تاران-ئەستەنبۆڵ لە کۆنفڕاسنی ڕۆژنامەڤانی وتی: تاوی کردنەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە سەر تەواوی موسافرەکان ئەنجام دراوە و هیچ کامەیان تووشی ئەو ڤایرۆسە نین.
وەزیری تەندروستی تورکیا لە درێژەدا وتی: هۆکاری گۆڕینی ڕیگای فڕۆکەکە لە ئەستەنبۆڵەوە بۆ ئەنقەرە، ئامدە بوونی گرووپێکی بە ئەزموون لە ناوەندی ئەنقەرە بوو. بەشێک لە ئەو موسافرانە سەردانی شارەکانی قوم و مەشهدیان کردبوو، هیچ جۆرە بەرز بوونەوەیەکی پلەی گەرمای لەشی موسافرەکان ڕاپۆرت نەکرابوو، بەڵام بە هپی کۆکینی هەندێک لە موسافرەکان بڕیاری نیشتنەوەی فڕۆکەکە لە ئەنقەرە درا.
کوچا وتیشی: سەبارەت بە گواستنەوەی هاووڵاتییەکانی خۆمان لە ئێرانەوە هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ. کەسانێک کە سەردانی شارەکانی قوم و مەشهەدیان کردووە ١٤ ڕۆژ لە ژووری تایبەت و داخراو دەمێننەوە.
بۆچوونی ئێوە