بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند،ئێوارەی ئەمڕۆ كەسێك كوژراوە و كەسوكارەكەی وتویانە لەسەر سەرەی بەنزین كێشەكە رویداوە، وتیشی بەو هۆیەوە چوار كەس دەستیگركراون.
خەندان لە زمانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە نووسی: ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:5 خولەک تەرمی هاوڵاتیەک بە کوژراوی بەناوی ( ع . ع . ئـ ) لەدایکبوی ساڵی 1978 پیشەی کاسب،له ڕه‌گه‌زی نێر، دانیشتوی، ژاراوە ـ قەزای پشدەر ( قەڵادزێ ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە ئاسەواری یەک گولــلـە بە جەستەیەوە هەبوە دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: دوایی ڕوداوەکەش دەستبەجێ هێزه‌كانمان له به‌شی پۆلیسی پشده‌ر به هاوكاری ئاسایشی قه‌ڵادزێ چونه‌ته شوێنی ڕوداوه‌كه و 4 كه‌س ده‌ستگیركران.
ئاماژە بەوەشكراوە: "لەو ڕوداوەدا چەکی جۆری کڵاشینکۆف به‌كارهاتوه و کەسێکیش برینداربوە کە ئاسەواری گولـلـە بەقاچیەوە هەیە كه یه‌كێكه له ده‌ستگیركراوه‌كان."
بۆچوونی ئێوە