زۆربەی تووشبووان لە موسافیرانی قوم بوونە

وەزیری تەندروستی وێرای پێداگری لە کۆنتڕۆڵی شوێنە تێوەگلاوەکانی وڵات بە کرۆناڤایرووس، وتی: زۆربەی تووشبووان لە موسافیرانی قوم بوونە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید نمەکی سەبارەت بە دۆخی ئێستای کرۆناڤایرووس لە وڵاتدا، وتی: بە هەنگاوە هەڵگیراوەکان زۆربەی شوێنە تێوەگلاوەکان بەو ڤایرووسە لە توندی لە ژێر کۆنتڕۆڵە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ڕێژەی تووشبووانی نوێی کرۆنا لە چاو رۆژانی یەکەم لە ناوچە تێوەگلاوەکان کەمتر بووە، وتیشی: زۆربەی تووشبووان لە موسافیرانی شاری قوم بوونە.

وەزیری تەندروستی داوای لە هاووڵاتیان کرد کە خۆیان لە هەر جۆرە سەفەر و هاتوچۆیەکی ناپێویست بپارێزن و ڕاشیگەیاند: هیوادارام خەڵکی بە پێڕەوکردنی پێشنیار و ڕێوشوێنە پزیشکییەکان، ناچارمان نەکەن لە شێوەی نەریتیی قەرەنتینە و دابڕگە کەڵک وەرگرین و دڵنیا بن کە بە زوویی کرۆناش وەک نەخۆشییەکانی دیکە شکست دەدەین.

News Code 31207

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =