بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەقسوود ئەسعەدی سامانی سکرتێری ئەنجومەنی کۆمپانیا فڕۆکەییەکان ڕایگەیاند: تا ئێستا وڵاتانی تورکیا، گورجستان، ئەفغانستان، کوەیت، قەتەر، تورکەمەنستان، هەرێمی کوردستان و عێراق تەواوی گەشتەکانی خۆیانیان بۆ ناو ئێران قەدەغە کردووە.
وتیشی: ئەو وڵاتانە بە هیچ لەونێک ئیزنی گەشتی فڕۆکە ئێرانییەکان بۆ ناو وڵاتەکانیان نادەن و ئێمە خەریکی گفتوگۆ بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییە ئێرانییەکان لە ئەو وڵاتانەین.
ناوبراو جەختی کرد: هیوادارین خێرا وەزارتی تەندروستی و دەوڵەت، هەوڵی پێویست بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشە ئەنجام بدەن، چونکوو ئەگەر ئەو کێشە درێژەی هەبێت، زۆربەی کۆمپانیا فڕۆکەییەکان تووشی خەساری میلیاردی دەبن.
ئەو بە ئاماژە بە ئەوەی کە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی بە هەر موسافرێک کە پێویستی هەبێت کارتی تەندروستی دەدات، وتی: ئەو بابەتە هێشتا لە لایەن زۆربەی وڵاتەکانەوە قبووڵ کراو نییە و ئەو کارتە تەندروستیەی کە بۆ ئێرانییەکان دەردەکرێت، بۆ ئەوان هیچ بایەخێکی نییە.
Your Comment