بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، چین ئەمڕۆ شەممە لە کەم بوونەوەی بەرچاوی ژمارەی قوربانیان و گیرۆدەکان بە ڤایرۆسی کوشندەی کرۆنا هەواڵی دا لە حاڵێکدا کە بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە کاریگەری ئابووری ئەو نەخۆشییەی سنووردارر ڕاگەیاندووە و پەکین لە سەرکەوتن بە سەر ئەو نەخۆشییە دڵنیایە.
شیاوی باسە کە ژمارەی کەسانی نوێ کە تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون لە ئەمڕۆدا ٣٩٧ کەس ڕاگەیاند لە حاڵێکدا کە ئەو ژمارە لە دەێنێ، ٨٨٩ کەس بوو.
لە ناوچەکانی تری دەوروبەری چینیش ئەو ڕەقەمە ٣١ کەس ڕاگەیێندرا لە حالێکدا کە ڕۆژی ڕابردوو، ٢٥٨ کەس ڕاگەیێندرابوو.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بڵاو بوونەوەی ئەو نەخۆشییە لە شوێنەکانی تری جیهان لەوانە کۆریای باشوور،ئیتاڵیا، لوبنان و ئێران ڕوو لە زیاد بوونە.
بۆچوونی ئێوە