گەمارۆی نوێ لە دژی ئێران ڕاگەیێندرا

ئەمریکا لە درێژەی هەڵوێستی دژبەرانە و دژە ئێرانیی خۆی، ئەوجار شۆڕای نیگابانی ئێرانی کردە ئامانجی گەمارۆکانی.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، ئایەتوڵڵا ئەحمەد جەنەتی (سکرتێری شۆڕای نیگابان)، ئایەتوڵڵا محەمەد یەزدی، عەباسعەلی کودخودایی، سیامەک ڕەپیک و محەمەدحەسەن سادقی موقەدەم ٥ ئەندامی شۆڕای نیگابانن کە خراونەتە لیستی نوێی گەمارۆکان.

بە پێی پاگەندەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، شۆڕای نیگابان پێشگری دەکات لە بەڕێوەچوونی "هەڵبژاردنی ئازاد و بە ئینساف" و ئەو گەمارۆیانە بەو هۆیەیە.

لە ئەنجامی ئەو گەمارۆیانە، داراییگەلی شیمانەی ئەو بەرپرسانە لە ئەمریکا زەوت دەکرێت و هاووڵاتیانی ئەمریکی مافی پەیوەندی گرتن بە کەسانی گەمارۆدراویان نییە.

News Code 31118

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =