بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوڕۆ (شەممە)، لە کاتێکدا وڵاتەکەی بە پێشێل کردنی جارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستدرێژیی کردۆتە سەر سووریا، لە پاگەندەیەکی سەرسوورهێنەر وتی: شایەدی هەوڵی دیمەشق بۆ گەمارۆی بازگەی چاوەدێریی وڵاتەکەمان لە ئەدلەبین
سەرۆک کۆماری تورکیا بە بێ بەهادان بە مافی بەرگری ڕەوای سوپای سووریا بۆ پاراستنی خاکی وڵاتەکەی، هەڕەشەی کرد: ناکرێ بێدەنگ بین و هەنگاوی پێویست لەوبارەیەوە هەڵدەگرین.
ناوبراو لە درێژەدا سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتەکەی لە لیبیاشدا ئیدعای کرد: پابەندی هەموو بەڵێنەکانمان لە چوارچێوەی ڕاهێنەری و ئەمنی لە گەڵ سەراج (سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی دەوڵەتی یەکڕیزی نیشتمانی لیبیا)ین.
بۆچوونی ئێوە