شەڕی ١٦ ساڵەی عێراق تێچووی بۆ ئەمریکا چەند بووە؟

بودجەی شەڕی ئەمریکا لە عێراق لە ماوەی ١٦ ساڵی ڕابردوودا ساڵانە مامناوەندی ١٢٠ ملیارد دۆلار بووە و ئەو نرخە تەنیا ٥٥ ملیارد دۆلار کەمترە لە بودجەی ساڵانەی یەکێتی ئەورووپا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕەزا عەموویی: شەڕی ئەمریکا لە عێراق هەر لە سەرەتاوە لە خودی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوایی هەنگامەی ساز کرد. لەمناوە دژبەرانی شەڕی عێراق لە ئەمریکا تەنیا گرووپگەلی مافی مرۆڤ یان دژبەرانی لیبراڵ دیموکراسی نەبوون، بەڵکوو بەشێک لە دژبەران هاووڵاتیانی ئاسایی و دەنگدەرانی ئەمریکی بوون کە زیاتر لەوەی ناڕەزایەتیان بۆ باری ئەخلاقی یان ئایدیالۆژیکی ئەو شەڕە بێت، بە هۆی باری ئابووریی بوو.

ئەو گرووپە لە دژبەران، تێچووەکانی شەڕ لە عێراق‌یان بە بارێکی قورس لە سەر شانی باجدەرانی ئەمریکی دەزانی و بەو پێیە خوازیاری پێشگری لە شەڕی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ بوون و پاش دەسپێکی شەڕیش خوازیاری وەستانی ئەو شەڕە لە عێراق بوون.

دوالێکدانەوەی تێچووی شەڕ لە عێراق:  ۱۹۲۲ ملیارد دۆلار

لە سای ناڕەزایەتیگەلی ئابووری بۆ شەڕ لە عێراق، گرووپ و ڕێکخراوەگەلی ئەمریکیی جۆراوجۆر تا ئێستا لە درێژەی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان، خەریکی لێکدانەوەی تێچووی شەڕی ئەمریکا لە عێراقن و هەر لەو پەیوەندییەشدا، "پڕۆژەی تێچووگەلی شەڕ" یەکێکە لە گەڵاڵە توێژینەوەییەکان لەبارەی "تێچووی شەڕی ئەمریکا لە عێراق" کە لە ساڵی ٢٠١١دا تێچووەکانی ئەو شەڕەی لێكداوەتەوە.

ئەو گەڵاڵەیە لە ژێر چاوەدێری و بەڕێوەبەریی دوکتۆر "نێتاسی کراوفۆرد" مامۆستا و سەرۆکی بەشی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بۆستۆن تا بە ئەوڕۆ بەردەوامە و تایبەتمەندی و کاریگەرییە سەرەکییەکانی شەڕ لە عێراقی لە سەر بوودجەی فیدراڵ لێکداوە و شی کردۆتەوە.

لەو گەڵاڵەدا بە پێی دوائەنجامەکانی تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ وتراوە کە تەنانەت ئەگەر ئەمریکا بڕیار بدات کە زۆر خێرا هەموو هێزەکانی لە مەیدانی شەڕ لە عێراق بکشێنێتەوە، ئەو شەڕە نزیک بە ١٩٢٢ ملیارد دۆلاری لە ساڵی ٢٠٠٣وە تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ خستۆتە سەر شانی دەنگدەرانی ئەمریکی.

بە گوێرەی ئەو گەڵاڵەیە، تێچووەکان تەنیا تێچوو و بوودجەی ڕاستەوخۆی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ شەڕ لە عێراق ناگرێتەوە، بەڵکوو تێچووگەلی دیکە و لەوان تێچووی ڕاگرتن و دەرمانیان سەربازانی زیان پێگەیشتوو لەو شەڕە و هەروەها سوودی کەڵەکەکراو لە کۆمەڵە بوودجەی جەرخ کراوە لە عێراقیش لە ماوەی ئەو ١٦ ساڵە لە خۆ دەگرێت.

لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣وە نزیکەی ٨٣٨ ملیارد دۆلاری بۆ ئۆپەراسیۆنی شەڕ لە عێراق وەرگرتووە و هەڵبەت ئەو پارەیە لە ساڵی ٢٠١٤ ئۆپەراسیۆنگەلی ئەمریکا لە شەڕ دژی گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریاشی لە خۆ گرتووە.

هەروەها تێچووگەلێکی دیکەی وەک پاداشت و تێچووی بیمەی سەربازانی ئەمریکی بەشێکن لە لیستی دوورودرێژی تێچووی شەڕ لە عێراقدا. جگە لەوە، ٥٩ ملیارد دۆلار لەو ماوەیە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ژێر ناوی یارمەتیگەکی ئەمریکا بۆ "پەرەدان بە دیموکراسی" لە عێراقدا خەرج کراوە.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا وتراوە کە پاش ڕووداوی ١١ سێپتامبر، نزیکەی ٤،١ ملیارد دۆلار بۆ تێچووی دەرمان و پێڕاگەیشتن بە سەربازانی زیان پێگەیشتوو و پێدانی غەرامە بەوان خەرج کراوە و لە نێوان تێچووە ڕاگەیێندراوەکاندا خاڵێکی جێی سەرنج کە وتراوە ئەگەر شەڕی ئەمریکا لە عێراق پاش ١١ سێپتامبر نەدەبوو، تا ئێستا نزیکەی ٤٤٤ ملیارد دۆلار لە سەرجەم بوودجەگەلی خەرج کراوە، بەهرەی ماڵی بۆ ئابووری ئەو وڵاتە مسۆگەر دەبوو.

ئەو تێچووانە لە هەلومەرجێکدا خەرج کراوە کە پێنتاگۆن لە ساڵی ٢٠٠٨ و پاش ئەوەی لەو ساڵەدا بوودجەی ١٤٠ ملیارد دۆلاری ساڵانەی لە شەڕی عێراقدا ڕیکۆرد لێ دا، پاش ئەوە و لە ماوەی یەک دەیەی ڕابردوو هەوڵی داوە تێچووەکانی کەم بکاتەوە. بەوەشەوە کۆنگریسی لە چەند قۆناغدا و لە سەر داوای پێنتاگۆن بوودجەی پێویست بۆ شەڕ لە عێراقی لە دەرەوەی پلان و پرۆگرامی پەسندکراوەی پێشوو تەرخان داوە. بۆ وێنە لە دیسامبێری ٢٠١٩دا کۆنگریسی بوودجەی داواکراوی پێنتاگۆنی تا ٧٠ ملیارد دۆلار لە شوێنی مۆڵەت‌دراوی یاسای بەرگری نیشتمانی ڕادەستی ئەو وەزارەتخانەیە کردووە.

درێژەی شەڕی پڕتێچووی ئەمریکا لە چوارچێوەی ئایدیالۆژیک

ئەگەر بمانەوێ لەو ڕێژە بوودجەیە بۆ "پڕۆژەی تێچووگەلی شەڕ" لە ٢٠٠٣ تا ٢٠١٩ کە ١٩٢٢ ملیارد دۆلار ڕاگەیێندراوە، تێبگەین دەبێ بزانین کە لە ساڵی ٢٠١٨ بوودجەی یەکێتی ئەورووپا بە ئەندامێتی ٢٧ وڵات و بە جەماوەری ٤٤٦ ملیۆنیی ١٧٥ ملیارد دۆلار ڕاگەیێندراوە.

بە واتایەکی دیکە بوودجەی شەڕی ئەمریکا لە عێراق لە ماوەی ١٦ ساڵی ڕابردوو ساڵانە مامناوەندی ١٢٠ ملیارد دۆلار بووە و ئەو نرخە تەنیا ٥٥ ملیارد دۆلار کەمترە لە بوودجەی ساڵانەی یەکێتی ئەورووپا.

لەو هەلومەرجەدا دیارە بۆ واشنتۆن ئەوی لە شەڕی عێراق بۆی ماوەتەوە، چاڵێکی بۆش لەو تێچووانەیە کە تا ئێستا کۆتایی بۆ نەبووە. تێچووگەلێک کە جیاوازاییەکی ئەوتۆی لە گەڵ بوودجەی ساڵانەی یەکێتی ئەورووپا نییە. کەواتە دەبێ بپرسین کە بۆچی شەڕی ئەمریکا لە عێراق هێشتاش سەرەڕای ئەو هەموو تێچوو و زیانە ئابوورییە بەربڵاوە درێژەی هەیە؟

هەندێک لە کارناسان، ئایدیالۆژیک‌تەوریی سیاسەتی دەرەکی ئەمریکا بە یەکێک لە گرینگ‌ترین هۆکارەکانی درێژەی شەڕ و ناردنی سوپا بۆ عێراق دەزانن. لەو ڕوانگەوە سسیاسەتی دەرەکی ئەمریکا زیاتر لەوەی هەڵوێستی ڕیالیزمی کورت‌خایەن هەمبەر بە پرسەکان بگرێتە بەر، بە دوای لێکدانەوەی تێچووی زیان و قازانجی ماڵی لە ڕاپەڕاندنی سیاسەتەکانیەتی و هەروەها لەو رێگەوە پەیجووری ئایدیای بەرەنگاربوونەوەی سیستەمگەلی فکری و ئایدیالۆژیکی دژی خۆیەتی.

لەو هەلومەرجەدا، رێبەران و داڕێژەرانی سیاسەتی دەرەکی واشنتۆن، کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرینگترین ڕەوتی دژبەر و بەرچاوترین چوارچێوەی ئایدیالۆژیک لە بەردەم ڕۆڵ گێرانی خۆیان لە سیستەمی نێودەوڵەتی دەزانن کە لە گەڵ پێگە و ڕۆڵی ئەمریکای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا لە ململانێیە و بە ئاوردانەوە لەو بابەتە، رێبەرانی کۆشکی سپی درێژەی شەڕ لە عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران بە زەرووری دەزانن.

بەو پێیە ڕەنگە بە هەڵەدا نەچووبێتین کە کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق بە پاشەکشێ و شکستی گەورە بۆ ئەمریکا بزانین و لەو وەها دۆخێکدایە کە کۆشکی سپی سەرەڕای هەموو پەسندکراوەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرچوون و کشانەوەیان لەو وڵاتە، هێشتاش وێرای تێچووگەلی ماڵی بەربڵاو، پێداگرن لە درێژەدان بە مانەوەیان و تەنانەت پەرەدان بە بنکە سەربازییەکانیان لە عێراقدا.

واشنتۆن باش دەزانێت کە کشانەوە لە عێراق تا چ ڕادەیەک مانای ڕاستەقینەی شکستی گەورە بە ئەمریکییەکان دەسەلمێنێت و گومانێک لەودا نییە کە ئەو شکستە بە پێچەوانەی دروشمی هەمووان هەڵفریوێنەری "ئەمریکای یەکەم" دەبێت.

News Code 30937

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =