بژاردەی سەربازی بەرانبەر ئەمریکا هێشتا بەردەوامە

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: بژاردەی سەربازی دژی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق هێشتا بەردەوامە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە لێدوانێکدا وتی کە تیرۆری سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس زەرەرێکی ستراتیژیی لە ئەمریکا دا.

قەیس خەزعەلی لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنی زیادی کرد: ئەو تیرۆرە دەسپێکی کۆتایی هەبوونی سەربازانی ئەمریکا لە عێراقە کە بە بڕیاری پەرلەمان لە ئەو بارەوە دەستی پێکردووە.

خەزعەلی بە گرینگ وەسف کردنی یەکپارچەیی هەڵوێستەکان زیادی کرد: بژاردەی سەربازی دژی هێزەکانی ئەمریکا هێشتا لە سەر جێیەتی.

ناوبراو وتیشی:بڕیاری پەرلەمان بۆ دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی بڕیارێکی شیعی بەڵام بە بیر و باوەڕێکی بە تواوەتی نەتەوەیی بوو و دەنگ نەدانی نوێنەرانی کورد و سوننە بە دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی بە واتای ڕێکنەکەوتنی ئەوان لە گەڵ ئەو بابەتە نییە. هەندێک لە نوێنەرە سوننەکان بە بۆنەی گوشاری وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس لە کۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادە نەبوون.

News Code 30923

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =