AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ١٩ ١٨:٣٣

پارێزەری دۆسیەی تیرۆری سەردار سولەیمانی:

سکاڵانامەی بنەماڵەی بەرگرانی حەرەم دژی ئەمریکا ئاراستەی دەزگای دادی ئێران کراوە

سکاڵانامەی بنەماڵەی بەرگرانی حەرەم دژی ئەمریکا ئاراستەی دەزگای دادی ئێران کراوە

پارێزەرێکی دۆسیەی تیرۆری شەهید سولەیمانی وتی: سکاڵانامەی ٤٠٠ لاپەڕەیی بنەماڵەی بەرگرانی حەڕەم دژی ئەمریکا ئاراستەی دەزگای داد کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەریەم سەخایی یەکێک لە پارێزەرانی دۆسیەی تیرۆری شەهید سولەیمانی ئەوڕۆ (شەممە) لە لێدوانێکدا سەبارەت بە هەنگاوە یاساییەکان بۆ ئەو دۆسیە، وتی: سکاڵانامەی ٤٠٠ لاپەڕەیی بنەماڵەی بەرگرانی حەڕەم دژی ئەمریکا ئاراستەی دەزگای داد کراوە و تێێدا ئاماژە بە ڕۆڵی ئەمریکا لە پڕچەک‌کردن و ڕاهێنانی تیرۆریستان لە ناوچەدا کراوە.

وتیشی: ئێمە سکاڵامان لە دژی هەموو سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا کە لە پرسی تیرۆریزمدا دەستیان بووە، تۆمار کردووە و هەروەها بە پشت‌بەستن بە یاسای پەسندکراوی ساڵی ٩٤ بۆ پێشگری لە دابین کردنی ماڵیی گرووپگەلی تیرۆریستی، سکاڵامان لە دژی کۆمپانیاگەلی چەک‌سازییش کردووە.

سەخایی ئاماژەی بەوەش دا: لە هەنگاوی یەکەمدا ئەو دۆسیە لە دادگاگەلی ناوخۆییەوە پەیجوور دەبین و پاشان سکاڵاکەمان دەبەینە دادگاگەلی نێودەوڵەتی.

News ID 30916

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha