ڕێبەری باڵای ئێران: دەبێ بە هێز بین تا شەڕ دروست نەبێت

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد کە ئێران دەبێ بە هێ بێت تاکوو شەڕ نەبێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئایەتوڵڵا خامنەیی , فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئێران ئەمڕۆ شەمە لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی ئاسمانیی و هێزی پەدافەندی ئەرتەش دیداری کرد.

ڕێبەری وتیان: ئەگەر فیکرەی ڕاستەقینە بوونی بەڵێنەکانی خوا لە کۆمەڵگا حاکم بێت و بەرپرسان ئاگادارانە بجووڵن, هەڕەشەکان دەبنە دەرفەت وگەمارۆ دەتوانێ هۆکاری ڕزگاریی وڵات بێت لە بەندیواری بە نەوت و کێشەی زۆرمان بۆ چارەسەر بکات.

وتیشیان: هەر ئەم جۆرە بیرکردنەوە هۆکاری ئەوە بووە سەرەڕای گەمارۆکان هێزی ئاسمانی پێشکەوێت و بە پشت بەستن بە توانایی و دەفرایەتییە ناوخۆییەکان سەرکەوێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادیان کرد:  ئەمە دەتوانێ بۆ هەموو وڵات بێت و دەکرێت سەرەڕای گەمارۆکان کە جەنایەتە, دەرفەت بۆ وڵات بڕەخسێت.

ئەوەشیان وت کە دەبێ بەو شێوە ئابووری ئێران لە نەوت ڕزگار بکرێت ئەگەرچی هەندێ لایەنی ناو ئەمریکا نایانەوێت ئێران بێ نەوتیش ئابوورەکەی بەڕێوەبچێت و لە هەوڵدان کە ڕێگایەک بهێڵنەوە تا ئابووری ئێران هەر پەیوەست بێت بە نەوتەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە جەخت لەسەر بەهێزیی وڵات لە هەموو بوارەکان بە تایبەت لە بواری بەرگری وتیان: ئێمە بە دوای هەڕەشە لە هیچ وڵات یان گەلێکەوە نین, بەڵکوو بە دوای پاراستنی ئاسایشی وڵات و ڕێگری لە هەڕەشەوەین.

ڕێبەری بە جەخت لە سەر ئەوەی کە لاواز بوون, دوژمن هان دەدات بۆ پەلامار, زیادیان کرد: بۆ ئەوەی شەڕ نەبێت و هەڕەشە کۆتایی بێت, دەبێ بەهێز بین.

News Code 30914

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =