بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی منداڵانی "کناچێ نەتەرسە" (کچە نەترسەکە)، بەرهەمی خاتوو ڕەنگین دێهقانە بە وەرگێڕانی هۆمایون محەمەدنەژاد بۆ سەر شێوەزاری هەوارمی لە لایەن پەخشانگەی "ئاوای ئارامش"ی کەرەج چاپ و بڵاوکرایەوە.
ئەم کتێبە کە لە دووتۆی ١٢ لاپەڕە ئاراستە کراوە دەڕوانێتە بەسەرهاتی کچۆلەیەک لە گوندی ژنێنی سەربە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سەوڵاوا و نووسەر لەباری تەکنیکی گێڕانەوە و مۆتیڤەوە، شوێن و مۆتیڤی خۆماڵیی دەستبژێر کردووە.
شایانی باسە، ڕەنگین دێهقان نووسەری کتێبەکە بۆ خۆی لەدایکبووی گوندی ژنێنە و بۆ ماوەی ۴۰ ساڵ لە زێدی خۆی دوور بووە، بەڵام وەک خۆی دەڵێ هەمیشە تاسەی زێدەکەی خۆی کردووە و شانازیی پێوە کردووە و هەر ئەوەش هاندەری نووسەر بووە بۆ نووسینی ئەو بەرهەمەی لە بواری ئەدەبی منداڵان.
Your Comment