شەپۆلێکی نوێی بارین لە کوردستان بەڕێوەیە/ هەوا سارد دەبێت

پاش چەند ڕۆژ سەقامگیری هەوا لە پارێزگای کوردستان، شەپۆلێکی نوێی بارین هاتووەتە ناو پارێزگاوە و پێش بینی دەکرێت کە ببێتە هۆی بارینی بەفر و باران تا ڕۆژی سێشەممە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە هاتنی شپۆلێکی بارین بۆ ئاسمانی کوردستان پێش بینی دەکرێت کە ئاسمانی پارێزگا لە دوانیوەڕۆی هەینی تا ڕۆژی سێشممە بکەوێتە ژیر کاریگەری چالاکییەکانی ئەو شەپۆلە بارینەوە.

لە شەوی هەینییەوە هەڵکردنی بای توند لە سنە و ژمارەیەک لە شارەکانی پارێزگای کوردستان دەستی پێکردووە و ئێستاکە ئەو با هێشتا چالاکی هەیە کە بەو هۆیەوە پلەی گەرمای پارێزگاش تا ڕادەیەک ساردتر دەبێت.

ڕەحیم سدیقی کارناسی هەواناسی پارێزگا ڕایگەیاند: بارینەکانی سەرەتا بە شێوەی باران دەست پێدەکەن و بە ساردتر بوونی هەوا لە دوانیوەڕۆی شەممە بارینەکان دەبن بە بەفر.

ناوبراو زیادی کرد: پێش بینی دەکرێت کە توندی بارینەکان بۆ نیوەی ڕۆژاوایی پارێزگای کوردستان وەکوو شارەکانی بانە، مەریوان و سەقز و هەروەها ناوچەی سەرشیوی مەریوان، هەورامان و سەوڵاوا و ساراڵی دیواندەرە لە ڕۆژی شەممە زیاتر و بە شێوەی بەفر بێت.

ناوبراو ئاماژەی کردە سەر دۆخی پلەی گەرمای پارێزگا لە ئەم هەفتەیە و وتی: لە ماوەی چالاکی ئەو شەپۆلە بارینە و پاش چوونە دەرەوەشی پلەی گەرمای هەوای پارێزگا ١٠ بۆ ١٥ پلە دادەبەزێت.

پێش بینی دەکرێت کە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە پلەی گەرمای هەوای شاری سنە لە ساردترین ڕۆژی ئەمساڵ بگاتە ١٥ پلە ژێر سفر.

News Code 30906

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =