بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراق لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی فەرمیی عێراق (واع) سەبارەت بە لێدوانی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی پێشخەری عێراق کە وتبووی سەردار سپەهبۆد قاسم سولەیمانی هەڵگری وەڵامی ئێران بە نامەی عەرەبستان بووە، وتی: هۆکاری هاتنی سەردار سولەیمانی بە عێراق گەیاندنی پەیامی و هەڵوێستی ئێران هەمبەر بە ناوبژیگەری بەغدا لە نێوان تاران و ڕیاز بووە.
مەسجدی بە بێ ئاماژە بە ناوەڕۆک و وردەکاری ئەو نامەیە وتیشی: ئەو پەیامە هەڵگری ڕوانگەی ئێران سەبارەت بە شەڕ دژی تیرۆریزم و پەرەدان بە ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچە بووە.
باڵوێزی ئێران هەروەها پێشووازی کرد لە ڕۆڵی یارمەتیدەری عێراق بۆ چارەسەریی کێشەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان و پرسەکانی دیکەی ناوچە و جەختی کرد کە ئێران مەیلێکی زۆری هەیە بۆ چارەسەریی کێشەکانی لە گەڵ ئیمارات و عەرەبستانی سعوودی لە نزیکترین کاتی مومکین و پاڵپشتی دەکات لە هەر جۆرە هەوڵێک لە لایەن عێراق یان هەر وڵاتێکی دیکە بۆ چارەسەریی ئەو کێشانە.
Your Comment