هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی ئێران هێشتا لە سەر هێزەکانی ئەمریکایە

فەرماندەی سێنتکام لە بەردەوام بوونی هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوەی ئێران سەرەڕای هێرشی مووشەکی بۆ سەر عەین ئەسەد هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی هێزەکانی سێنتکام( ئەرکانی فەرمادنەیی ناوەندی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین) لە کاتی دیدار لە کۆپاپۆڕێکی ئەمریکا لە دەریای عەرەب، بە مانەوەی ئەگەری هەوڵە تۆڵە سەندنەوەکانی ئێران پاش هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد ئاماژەی کرد.

بە پێی نووسراوی ماڵپەڕی سترایپس ژنراڵ کەنس فرانک مەک کنزی فەرماندەی هێزەکانی سێنتکام لە لێدوانێکدا لە کۆڕی هێزەکانی ئەمریکا لە کۆپاپۆڕی یو ئێس ئێس ترۆمەن کە لە باکووری دەریای عەرەب جێگیر کراوە، وتی کە ئەمریکا هێشتا چاوەڕوانی ئۆپراسیۆنی تۆڵە سەندنەوەیە.

ژنراڵ مەک کنزی لە ئەو لێدوانەدا پاگەندەی کرد کە ئێران پاش هێرشی مووشەکی بۆ سەر عەین ئەسەد، چالاکی هێزە مووشەکییەکانی خۆی سنووردار کردووەتەوە و هەروەها یەکینەکانی پەدافەندی ئاسمانی خۆی هێناوەتە سەر حاڵەتی ئاسایی.

مەک کنزی وتیشی کە هێزی دەریایی ئێران لە کەنداوی فارسیش لە هەفتەکانی دواییدا چالاکیی تا ڕادەیەک ئاسایی هەبووە.

ناوبراو پاگەندەی کرد: پێم وابێت کە ئێران کارەکانی ئێمەی بینی و تێگەیشت کە لە بەرژەوەندی خۆمان کاردانەوە دەنوێنین.

News Code 30828

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =