بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, بەرپرسی لقی ۱۵ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین رایگەیاند: داعش لە سنووری خانەقین و ناوچە كوردستانییەكان هەڵمەتێكی دەست پێكردووە و هاووڵاتیان مەدەنی دەڕفێنن.
شێخ جەعفەر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی: ماوەی دوو رۆژە داعش لە سنووری خانەقین و دوزخورماتوو بە ئاشكرا بازگە دادەنێن و خەڵكی مەدەنی دەڕفێنن، كە لە سنووری قەرەتەپە ۷ قوتابییان رفاند و لە سنووری دوزخورماتووش دوو كەسی دیكەیان رفاندووە و تەرمی یەكێك لە قوتابییەكانیش بە كوژراوی دۆزراوەتەوە.
وتیشی: ئەمە مەترسیدارترین پیلانە داعش جێبەجێی دەكات، چونكە خەڵكی مەدەنی لە رێگەی دانانی بازگەوە دەڕفێنن و خەڵكیش بە جۆرێك ترساوە كە لە بازگەی فەرمییش ناوێرن بوەستن و هێزە عێراقییەكانیش لەو سنوورە بێدەسەڵاتن و ناتوانن هیچ بۆ ئەو خەڵكە بكەن.
Your Comment