کۆرۆنا هەموو پارێزگارەکان و فەرماندارانی ئێرانی خستە حاڵەتی ئامادە باشی

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار وتی: هەموو ئیدارەکانی پارێزگا، فەرماندارییەکان و دامودەزگاکانی تر بۆ پیشگری لە هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ وڵات لە ئامادەبەشی دان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی لێکدانەوەی رێگاکانی پێشگیری لە هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرەنگار بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی بە سەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بەڕێوە چوو.

جەهانگیری لە ئەو کۆبوونەوە بە جەخت لە سەر ئەوەی کە سەرەکی ترین پرس تەندروستی خەڵکە و هیچ بەرژوەندیەکی تر ناتوانێت سەرتر لە ئەو بێت، وتی: دەولەت پرسی پاراستنیتەندروستی خەڵک بە ئەرکی یاسایی و نەتەوەیی خۆی دەزانێت کە بە هیچ لەونێک چاپۆشی لێ ناکرێت و خەڵک دڵنیا بن کە دەوڵەت لە ئەو دۆخەدا بە شێوەی جیدی ئامادە دەبێت و بە تەواوی هێز و توانی خۆیەوە هەوڵی پێویست بۆ ڕێگری لە هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ناو ئێران دەخاتە گەڕ.

ناوبراو بە جەخت لە سەر ئەوەی کە هەموو ئیدارەکانی پارێزگا، فەرمانداری و دامودەزگاکانی تر ئەبێ بۆ ڕێگری لە هاتنی ڤایۆرسی کۆرۆنا بۆ ناو ئێران لە ئامادەباشی تەواودا بن کە پێویستە وەزیری ناوخۆ لە ئەو بارەوە فەرمانی پێویست بە تەواوی پارێزگاکان بە تایبەتی پارێزگا سنوورییەکان ڕابگەیێنێت.

وەزیری تەبدروستی، دەرمان و پەروەردەی پزیشکیش لە ئەو کۆبوونەوە ڕاپۆرتێکی لە دوایین لێکدانەوەکانی پێشکەش کرد و جەختی کرد: تا بە ئەم ساتە هیچ تووش بوونێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران نەبینراوە.

News Code 30794

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =