ڕێککەوتنی سەدر و عامری لە سەر عەلاوی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق

سەرچاوە جیاوازەکان لە ڕێککەوتنی نێوان هاوپەیمانی سائیرۆن و فەتح لە سەر ناساندنی وەزیری پێشووی پێوەندییەکانی عێراق وەکوو بەربژێری پۆستی سەرۆک وەزیری ئەو وڵاتە هەواڵ دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سکای نیوز، شەوی چوارشەممە سەرچاوە عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە کە موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر لە گەڵ هاوپەیمانی فەتح بە ڕێبەرایەتی هادی عامری لە سەر ناساندنی موحەمەد تەوفیق عەلاوی، وەزیری پێشووی پێوەندییەکان وەکوو بەربژێری پۆستی سەرۆک وەزیری بە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ڕێککەوتوون.

ئەو ماڵپەڕە عێراقییە ڕاشیگەیاند کە هاوپەیمانی سائیرۆن و فەتح لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا، لە سەر بەربژێری عەلاوی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەش داوایان کرد کە هەرچێ خێراتر ناوبراو بکەنە بەرپرسی پێکهێنانی کابینەی دەوڵەت.

لە هەمان حاڵدا، هاشم ڕکابی، وتەبێژی نووسینگەی ڕاگەیاندنی نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و ڕێبەری ئێستای هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش لێدوانی هەندێک سیاسەتوانان لە سەر دژیاتەی ئەو لە گەڵ بەربژێری عەلاوی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیریی وەردۆر خستەوە.

News Code 30772

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =