بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، لە حاڵێکدایە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا برینی هێزە ئەمریکییەکان بە هۆی هێرشی مووشەکی ڕۆژی ٨ ی جوونی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەدی سەرئێشە ڕاگەیاندبوو پێنتاگۆن لە نوێترین هەواڵدا ژمارەی سەربازە بریندار بووەکانی ٥٠ کەس ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند ٥٠ سەربازی ئەو وڵاتە بە هۆی هێرشەکانی ئێرانەوە تووشی کێشەی مێشکی هاتوون.
توماس کۆمبل، وتەبێژی کۆشکی سپی جەختی کرد کە تا بە ئەمڕۆ ژمارەی بریندار بووانی ٥٠ کەسە. ٣١ کەسیان لە عێراق دەرمان دەکرێن و پاشماوەکەیان گواستراونەتەوە بۆ دەرەوەی عێراق.
Your Comment