هەرێمی کوردستان دەبێ پەیوەندی خۆی لە گەڵ ئێران بپارێزێت

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پێیوایە کە هەرێم سەرەڕای خوێندنەوەی پەیوەندییە جیهانییەکان دەبێ پەیوەندی خۆی لە گەڵ ئێران بپارێزێت.

عەلی حەمە ساڵح ، سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لە وتووێژ لە گەڵ بەشی زمانی کوردی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باسی لە دۆخی شڵەژاوی عێراق و ئەرکی هەرێمی کوردستان لە ململانێیەکانی ناوچەکە کرد.  

لەبارەی ئامادە نەبوونی پەرلەمانتارانی کورد لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە، وتی: هیچ پەرلەمانتارێکی کورد بەشداری ئەو کۆبوونەوانە نەبوو کە بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوە چوو.

عەلی حەمە ساڵح سەبارەت بە دژایەتی کورد لە گەڵ ئەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەدا کە "هەرێـمی کوردستان تا ئێستا سیاسەتەکەی ئەوەیە کە نەکەوێتە ناو ململانێکی جیهانییەوە کە لە توانا و هێزیدا نەبێت."

وتیشی:" کورد بەشێوەی بێ لایەن هەڵسوکەوتی لە گەڵ ئەم پرسەدا کردووە و بەشداریش نەبوو لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ بڕیاری دان لە سەر دەرکردنی ئەمریکا لە عێراق."

سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی وت کە " تا ئێستا دیار نییە حکوومەتی عێراق خۆی ئەو بڕیارەی پەرلەمان جێبەجێ دەکات یان نا؟ هەر کات حکوومەتی عێراق خۆی جێبەجێ کرد، ئەو کات بۆ هەرێمی کوردستانیش قسەی لە سەر دەکرێت."

عەلی حەمە ساڵح لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو دەنگۆیەی کە ئەگەر ئەمریکاییەکان هێزەکانیان لە عێراق ببنەدەرەوە، دەیانگوازنەوە بۆ بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستان و ئەمە ڕەنگە کاریگەرییەکی مەترسیداری لە سەر پەیوەندی ئێران و هەرێمی کوردستان ببێت، وتی: "دیدی ئێمە وایە هەرێمی کوردستان دەبێ پەیوەندی خۆی لە گەڵ ئێران بپارێزێت و هاوکات هاوسەنگیە نێودەوڵەتییەکانیش بخوێنێتەوە. "

ڕاشیگەیاند : "تا ئێستا هیچ ئاماژە و ئەگەرێکی جدی نییە کە حکوومەتی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە هەڵیگرتبێت و تا ئێستا بە کردەوە هیچ نەکراوە، دەبێ بزانین لە داهاتوودا چی دەبێت."

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئاماژەی بەوە کرد کە "هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان لە گەڵ مانەوەی هاوپەیمانان لە عێراقن و تا ئێستاش هیچ حزب و لایەنێکی کوردی ڕاینگەیاندووە کە لەگەڵ دەرکردنی ئەو هێزانەیە."

عەلی حەمە ساڵح سەبارەت بە دۆخی ئێستای وڵاتی عێراقیش ڕایگەیاند کە "دۆخی عێراق زۆر ناجێگیرە و لە هەموو چرکەیەکدا مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش هەیە و نەبوونی حکوومەتێکی جێگیری بەهێز وای کردووە کە ئێستا بواری دروست بوونەوەی تیرۆر لە عێراق ببێت."

هەروەها لەبارەی ڕەوتی چارەسەریی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش، جەختی کرد: "دوای ئەو گفتوگۆیانەی کە لە ڕابردوودا کراوە تا ئێستا هێج هەنگاوێکی کردەیی بە دوایدا نەهاتووە لە بەر ئەوەی کە ئێستا سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکی کاربەڕێکە و ڕەنگە توانای ئەوەی نەبێت کە واژۆ لە سەر ڕێککەوتنەکان بکات و بچنە بواری جێبەجێ کردنەوە."

News Code 30751

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =