بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبوو عەلی بەسری جێگری دەستەی حەشدی شەعبی وەک جێنشینی شەهید ئەبوومەهدی موهەندیس، کاردانەوەی نیشان دا بە هێرشەکانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا و هاوێری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە پایتەختی عێراق و وتی: حەشدی شەعبی هیچ دەروەستی بەو هێرشانەوە نییە.
وتیشی: هەندێ بێ هۆ بە دوای تێوەگلاندنی حەشدی شەعبی لەو ڕووداوەن. ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە تەکوزی و ڕێکوپێکیییەوە هەڵسوکەت دەکا و بێ پرسی سەرکردایەتی هیچ هەنگاوێک هەڵناگیرێت و فەرماندەکان هاوکارییەکی بێ وێنەیان لە گەڵ هێزەکانی ئاسایشەوە هەیە و ئەو هاوکارییە ڕەمزی سەرکەوتنی ئێمەیە.
شایانی باسە، سەرچاوەگەلی عێراقی شەوی ڕابردوو لە تەقانەوەی ٥ مووشەک بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا هەواڵیان دا.
Your Comment