پێنج مووشەک ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرا/ژمارەیەک بریندار هەیە

یه‌كێك له‌و پێنج موشه‌كه‌ی كه‌ ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد كران، له‌ناو باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌به‌غداد رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌ پێنج مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كران.

وتیشی:  تا ئێستاش نه‌زانراوه‌ ئه‌و مووشه‌كانه‌ له‌لایه‌ن چ لایه‌نێكه‌وه‌ ئاراسته‌كراون.

ڕاشگەیێندراوە کە بەوهۆیەوە ژمارەیەك بریندار هەیە و یەكێكیان دۆخی ناجێگیرە.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشی كرد: "یه‌كێك له‌و مووشه‌كانه‌ له‌ناو چێشتخانه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌، له‌ئه‌نجامدا پێنج كه‌س كه‌ له‌ناو چێشتخانه‌كه‌ بوون برینداربوون.

لەۆهەواڵەکاندا هاتووە مووشه‌كێكی دیكه‌شیان كه‌وتووه‌ته‌ ناو یانه‌یه‌كی له‌شجوانیه‌وه‌.

News Code 30716

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha