بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی ئۆپراسیۆنی تایبەتی ئەمریکا لە دەیرەزوور بە ناردنی ئیمەیلێک بۆ کەناڵی هەواڵی سی ئێن ئێنی عەرەبی ڕایگەیاند کە ئەبوو ورد عراقی کە لە ماوەیەک لەمەوپێشەوە یەکیک لە فەرماندە بەناوبانگەکانی داعش بوو کە بەرپرسایەتی داهاتە نەوتی و گازییەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییەی لە ئەستۆ بوو لە ئۆپراسیۆنێکدا لە بەرەبەیانی ١٥ ی جوونی ئەمساڵ لە دەیرەزوور کرایە ئامانج و کوژرا بەڵام هەواڵەکەی ڕۆژی دووشەممە لە تویتەری هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیک هەسەدە ڕاگەیێندرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: یەکینەکانی دژە تیرۆری هەسەدە ١٤ ی جوون ئۆپراسیۆنی سەربازیان لە دەیرەزوور ئەنجام دا کە بووە هۆی پێکدادانێک لە نێوان ئەوان و چەکدارە تیرۆرستەکان و لە کۆتاییدا بووە هۆی کوژرانی ئەبوو ورد عێراقی و کەسێکی تر کە هێشتا نەناسراوەتەوە و رێژەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنی و بەڵگەش دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە.
Your Comment