بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕکابەریگەلی خولی نایابەکانی تۆپی پێی خاتوونان ئەوڕۆ بە یاریی نێوان یانەی وچانی کوردستان و پالایشی گازی ئیلام لە شاری ئیلام بەردەوام بوو و لەو یارییە یانەی کوردستانی بە ٤ گوڵ لە یانەی ئیلامی بردەوە.
لەو یاریەدا سومەیە خوڕەمی سێ گوڵ و مەرزییە نیکخواە گوڵێکی لە پالایشی گازی ئیلام دا و یانەی وچانی کوردستان بەو بردنەوە دووازدەهەمین سەرکەوتنی خۆی لەم وەرزی خولی نایابەکانی تۆپی پێی خاتوونانی ئێران مسۆگەر کرد و ئێستا بە ٣٦ خاڵ لە پلەی دووهەمی خشتەی ئەو ڕکابەریانەیە.
Your Comment