بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە راگەیەندراوێكدا بارەگای بارزانی رایگەیاندووە، لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەخۆشیی مەرجەعی گەورەی شیعەكان ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سەید سیستانی، مەسعود بارزانی پەیامێكی بۆ خانەوادەی سەماحەتی سەید سیستانی و مەقاماتی مەرجەعییەت نارد.
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەكە،"لەو پەیامەدا بارزانی هەواڵی تەندروستی سەماحەتی سەید سیستانی پرسی و لە خودای مەزن هیوای شیفا و چاكبوونەوەی خێرای سەماحەتی سەید سیستانی خواست."
نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ئاشکرای کرد، شه‌وی چوارشەممەی حەوتەی ڕباردوو، عه‌لی سیستانی له‌كاتی رێكردندا به‌ربووه‌ته‌وه و قاچی وه‌رگه‌ڕاوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه قاچی چه‌پی شكاوه.
له‌ئێستاشدا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ قاچی ئه‌نجامدراوه و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه، باری ته‌ندروستی جێگیره.
عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له‌ساڵی ۱۹۳۰ له‌شاری مه‌شهه‌دی ئێران لە دایكبووه و له‌ئێستاشدا لەشاری نەجەف دادەنیشێت.

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەواڵی تەندروستی عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراقی پرسی.
News Code 30571
بۆچوونی ئێوە