بەرپرسێکی باڵای ئەمنیەتی داعش لە نەینەوا دەستگیر کرا

هێزەکانی سوپای عێراق لە ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگای نەینەوا توانیان بەرپرسی ئەمنیەتی گرووپی تیرۆریستی داعش بناسنەوە و دەستگیری بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، زنجیرە ئۆپراسیۆنە دژە تیرۆریستییەکانی سوپای عێراق لە شوێنە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە درێژەی هەیە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی سوپای عێراق لەم دواییەدا ئۆپراسیۆنێکی نوێی دژی تەکفیرییەکان لە پارێزگای نەینەوا ڕێک خستووە.

مێدیا عەرەبییەکان ڕایانگەیاند کە لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا نزار عەلی بەشیر نعمە بەرپرسی ئەمنیەتی داعش و برای موفتیی ئەو گرووپە تیرۆریستییە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.

شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە موفتیی ناسراو بە ئەبوو عەبد باری لە نەینەوا دەستگیر کردبوو.

News Code 30564

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =