ئەمریکا لە عێراق چەکی ئەتۆمی بەکار هێناوە

توێژەرێکی ئەڵمانی لە توێژینەوەی خۆی لەبارەی چەکەکانی ئەمریکا، نووسی کە ئەمریکا لە عێراق بەهرەی لە چەکی ئەتۆمی وەرگرتووە و ئۆرانیۆمی لاواز کراوە لە خاکی ناوچە شەڕ لێ دراوەکانی عێراقدا هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "تەپ‌وتۆزی مەرگ‌هێنەر؛ بەرهەمی ئەمریکا" نووسراوەی فریدێر واگنێر (Frieder Wagner) لە دووتۆی ٢٣٢ لاپەڕەدا لە ئەڵمانیا بڵاو بۆوە. واگنێر بۆ ئەم کتێبەدا زۆربەی ناوچەکانی عێراق گەڕاوە و بە یارمەتی گونتێر پزیشکی ئەڵمانی بەڵگەگەلێکی زۆری کۆکردۆتەوە و بەڵگەکان دەسەلمێنن کە ئۆرانیۆمی لاواز کراوە لە خاکی ناوچە شەڕ لێ دراوەکانی عێراقدا هەیە.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە کاریگەرییەکانی چەکگەلی ئۆرانیۆمی بەرهەمی ئەمریکا لە عێراقدا دەڵێ: ئەو مادە ژاراوییە بۆتە هۆی لە دایکبوونی منداڵگەلی کەم ئەندام لە عێراق.

News Code 30558

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =