پاڵپشتی حزبوڵڵای عێراق لە بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانی میلیۆنی دژی ئەمریکا

نووسینگەی سیاسی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پاڵشتی خۆیی لە بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانی میلیۆنی دژی ئەمریکییەکان ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، نووسینگەی سیاسی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانی میلیۆنی دژی ئەمریکییەکان لە ئەو وڵاتە پێشوازی کرد.

لە ئەو بەیاننامەیەدا جەخت کراوە کە نەتەوەی عێراق بە خولقاندنی حەماسەی خۆپیشاندانی میلیۆنی دژە ئەمریکی نیشانی دەدات کە ئیستکبار توانی تێکدانی ورەی ئەوان بۆ کردنە دەرەوەی داگیرکەرانی نییە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە قسە دوژمنانەکانی ئەمریکا ڕیشەی لە ئیستکباری ئەمریکی و هەوڵی بێ هیوایانەی ئەوان بۆ تێکدانی ورەی عێراقییەکان هەیە.

کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند کە حەماسەی گەورەی خەڵکی ئەو وڵاتە بە ئەمریکا نیشانی دەدات کە عێراقییەکان پێکەوە و هیوایان بە دابەش کردنی نەبێت و دەبینن کە چلۆن عەشایری ئەنبار و موسڵ لە گەڵ عەشایری ناوەند و باشووری عێراق تێکڕا لە بەرانبەر داگیرکاری ئەمریکا دەوەستنەوە.

شیاوی باسە کە ڕۆژی ڕابردوو، موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر، خەڵکی وڵاتەکەیی بۆ بەڕێوە بردنی خۆپیشاندانی میلیۆنی لە ئیدانە کردنی هەبوونی سەربازانی ئەمریکا بانگهێشت کرد.

News Code 30536

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =