بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەید حەسەن نەسروڵا لە ڕێوڕەسمی حەوتەی شەهید قاسم سولەیمانی و شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیس, وتی: حاج قاسم لە سەردەمی شەڕی ۳۳ ڕۆݫەدا لە بەیرووت مایەوە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا لە درێژەدا زیادی کرد: توانی ئێستای لوبنان و جیهازاتەکەی بووەتە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئیسرائیل. ئێمە هەرگیز چاوەڕوانی ئەوە نەبوون کە دوژمن وەکوو مەترسیەک چاو لە بەرخۆدان بکات بەڵام بە بەرەکیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیمام خامنەیی و حاج قاسم سولەیمانی گەیشتینە ئەو جێگایە.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتیشی: هیچ کەس نە لە ئەمریکا و نە پاڵپشتەکانی باوەڕ نەدەکەن کە ئێران یارمەتی ئێمە دەدات و لە بەرانبەردا هیچ چاوەڕوانیێکی لە ئێمە نییە.
ناوبراو زیادی کرد: حەشدی شەعبی ١٢٠ هەزار ئەندامی هەیە و ئەوە هەڵکەوت نییە کە حاج قاسم و ئەبوو مەهدی موهەندیس پێکەوە شەهید دەبن. ئەبوو مەهدی موهەندیس بە حاجی قاسم دەڵیت کە دۆخەکە باش نییە و سەردانی عێراق مەکە بەڵام ئەو هەر پێداگری دەکات و دەڕوات و پێکەوە شەهید دەبن.
نەسروڵڵا وتیشی: ئەگەری حاجی قاسم نەبوایە داعش لە ناوچەکە پەرەی دەسەند و ناوچەکەیان دادەگرت و هەر بۆیە هەموو وڵاتانی ناوچەکە ئەبێ دەسخۆشی لە حەشد و شەهیدان دەسخۆشی بکەن.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتیشی: لە مێژوودا ئاوا ڕووی نەداوە کە وڵاتێک وەکوو ئێران لە پرسی داخستنی فڕۆکەکە دان بە هەڵەی خۆدا بنێت.
ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە وەڵام بە شەهادەتی حاج قاسم وتی:وەڵام بە جەنایەتی ئۆپراسیۆن یەک کار نییە بەڵکوو ڕەوتێکە کە ئەبێ ببێتە هۆی دەرکردنی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە و ئەوەی کە عەین ئەسەد ڕووی دا وەکوو زللەیەک بوو نە کاردانەوە بە تیرۆری حاج قاسم، کاردانەوەی ڕاستەقینە واتا کردنە دەرەوەی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە کە لە پەرلەمانی عێراقەوە دەستی پێکردووە و سەرۆک وەزیرانیش بەڕێوەی دەبات.
هەروەها لەو بارەوە وتیشی کە ئەوە پەیامێکی جیدی بۆ زایۆنییەکان بوو.
نەسروڵڵا وتیشی: چاوەڕوانیمان لە مەسعوود بارزانی هەیە کە دان بە گەورەیی حاج قاسم دابنێت چونکوو کاتێک کە هەرێمی کوردستان خەریک بوو دەکەوتە دەستی داعش ئەوە حاج قاسم بوو لە پاڵت بوو و هاوڕێکانی لوبنانی بوون کە هاتنە هەولێر لەو کاتە مەسعوود بارزانی دەلەرزی و ئێوە ئەمڕۆکە بەرپرسن کە دانی پێدا بنێن کە حاج قاسم گەورە بوو و دەسخۆشی لێ بکەن.
Your Comment