بە ڕاۆپرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆ یەکشەممەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی چەند خولەک پێش ئێستا بە سەرۆکایەتی عەلی لاریجانی دەستی پێکرد. سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە دەسپێکی کۆبوونەوەکە بە ئاماژە بە پرسی کۆبوونەوە لە پشت دەرکە داخراوەکانی ئەمڕۆ لە گەڵ فەرماندەی سوپای پاسداران و لێکدانەوەی داخرانی فڕۆکە موسافربەریەکەی ئۆکراین لە ئەو کۆبوونەوە وتی: ئەو ڕووداوە دڵی هەموو کۆمەلگای تەزاند و ئەوەی کە چ هۆکارێک بووە هۆی ئەو ڕووداوە، سەردار سەلامی شرۆڤەیەکی لەو بارەوە دا.
سەرۆکی مەجلیس هەروەها بە ئاماژە بە شرۆڤەکانی سەردار حسێن سەلامی لە کۆبوونەوەکەیاندا زیادی کرد: ئەو هەوڵانەی کە لە بەرانبەر ئەمریکا هەیانبوو و هەم کوالێتی کردەوەیەک کە ئەنجامیان دا و بووە هۆی داکەوتنی فڕۆکەکە، شی کرایەوە.
لاریجانی جەختی کرد: هیوادارین بە ئەو هەوڵانەی کە دەدرێت ئاوەها ڕووداوێک دووپات نەبێتەوە. کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی بە شێوەی جیدی چۆنیەتی ڕوودانی ئەو رووداوە شوێنگیری بکات تا ڕێگری بکرێت لە دووپات بوونەوەی ئەو ڕووداوە.
Your Comment