AP ١٣٩٨ بەفرانبار ٢٢ ٠٩:٣٢

دۆمینیک ڕاب ڕایگەیاند:

کاردانەوەی بریتانیا بە دەستگیر کرانی باڵوێزەکەی لە تاران

کاردانەوەی بریتانیا بە دەستگیر کرانی باڵوێزەکەی لە تاران

وەزیری دەرەوەی بریتانیا کاردانەوەی بە دەستگیر کردنی کاتیی باڵوێزی وڵاتەکەی لە تاران نیشان دا.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سکای نیووز، دۆمینیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە کاردانەوە بە دەستگیر کرانی کاتیی باڵوێزی ئەم وڵاتە لە کۆبوونەوەی نایاسایی شەوی ڕابردوو لە تاران، پاگەندەی کرد کە ئەم کارە پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

 ڕاب پاگەندەی کرد: دەستگیر کرانی باڵوێزی ئێمە لە تاران بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک، پێشێل کردنی ئاشکرای یاسا نێودەڵەتییەکانە. دەوڵەتی ئێران لە چرکەیەکی هەستیارداریە. دەتوانێ بەردەوام بێت لە ڕۆیشتنی بەرەو گۆشەگیریی سیاسی و ئابووری یان هەنگاو بەرەو وەستانی تەنگژەکان هەڵگرێت.

 پیشتر ڕاگەیێندرابوو کە رابێری مەک ئیێر، باڵوێزی بریتانیا لە تاران بە هۆی دنەدان و رێکخستنی جووڵەی گوماناوای لە بەردەم زانکۆی ئەمیرکەبیری تاران بۆ چەند کاتژمێر دەستگیر کرا و دواتر ئازاد بوو.

News ID 30463

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha