بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە .
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: لە کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان : "جەختمان لە پاراستی بەرژەوەندیەکان و سەروەری عێراق و دەستوەرنەدان لەکاروباری ناوخۆی وڵات کردوەتەوە".
ئاماژەی بەوەکردووە : "لە کۆبوونەوەکانیدا سەرۆک وەزیران گفتوگۆی لەسەر دۆسییە ناوخۆیی و هەرێمییەکان کردووە و هەماهەنگی نێوان هەردولاش لە پێناوی رێگریکردن لەسەر هەڵدانەوەی داعش خراوەتە بەرباس.
ئەوەش هاتووە، لەکۆبونەوەیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختکراوەتەوە لەوەی عێراق پابەندی پەیوەندییەکی هاوسەنگ و دوور لە جەمسەرگیری دەبێت و پەیوەندی دۆستانەی خۆی لەگەڵ هەموو وڵاتاندا پەرەپێدەدات.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، مەسعود بارزانی بە عەبدولەمەهدی راگەیاندووە: "ئێمە لەگەڵ هەموو بڕیارێک داین کە بەرەژوەندی و ئارامی و سەروەری عێراق لەبەرچاوبگرێت، دەبێت عێراق خاڵی ئاشتی بێت و دور بێت لە هەموو ململانێیەک".
بارزانی رونیکردوەتەوە، "پێویست دەکات کاری هاوبەش بکرێت بە ئامانجی رێگری لەسەر هەڵدانەوەی داعش ."
Your Comment