AP ١٣٩٨ بەفرانبار ٢١ ١٣:١٧

بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش؛

ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ سووریا ۶ مانگی دیکە بەردەوام دەبێت

ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ سووریا ۶ مانگی دیکە  بەردەوام دەبێت

ئەنجومەنی ئاسایش ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ سووریای بۆ شەش مانگی دیکە درێژ کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، ئەنجومەنی ئاسایش لە کۆبوونەوەی خۆی بە درێژ کردنەوە ڕەتوی ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ سووریا بۆ شەش مانگی دیکە، لە گەڵ ئەو یارمەتیانە لە ڕێگای ٢ ڕێڕەوی سنووری لە باتی ٤ ریڕەو جەختی کرد.

لە هەمان پێوەندیدا، بەشار جەعفەری نوینەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد کە سووریا لە کاتی دەسپێکی شەڕەوە هەوڵی خۆی بۆ وەگرتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ هاووڵاتییەکانی خستووەتە گەڕ. باشتر بوونی دۆخی مرۆڤی پاڵپشتی لە هەوڵەکان و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ ئابوورییە تاک لایەنەکانی دەوێت.

لێژنەی نوێنەرایەتی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە ڕەش نووسی بڕیارنەمەیەکی ڕادەستی ئەنجومەنی ئاسایش کردووە کە ئەگەری ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ سووریا لە رێگای تورکیاوە دروست دەکات.

News ID 30445

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha