AP ١٣٩٨ بەفرانبار ١٩ ١٠:١٦

لە ترسی ئاشکرا بوونی خەسارەکان؛

ئەمریکییەکان ڕێگە نادەن عێراقییەکان نزیک عەین ئەسەد ببنەوە

ئەمریکییەکان ڕێگە نادەن عێراقییەکان نزیک عەین ئەسەد ببنەوە

سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە هۆکارە هەواڵگرییەکانی عێراق لە چوون بۆ بنکەی عەین ئەسەد دوای هێرشە مووشەکیەکەی ئێران قەدەغە کراون.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە هۆکارە هەواڵگرییەکانی عێراق لە چوون بۆ بنکەی عەین ئەسەد بە وای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران قەدەغە کراون.

ئەو سەرچاوانە زیادیان کرد: سەربازانی ئەمریکی کە لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبارن رێگریان کردووە لە چوون یان نزیک بوونەوەی هۆکارە هەواڵگرییەکانی عێراق بۆ ئەو بنکەیە. ئەو هەوڵەی ئەمریکییەکان لە ترسی ئەوەیە کە خەسارەکانی هێرشی دوێنێی ئێران دەربکەوێت.

سوپای پاسداران بە پێێ بەڵێنێک کە دابووی، بەربەیانی ڕۆژی چوارشەممە وەڵامێکی کوشندەی بە هەوڵی تیرۆریستی ئەمریکا لە تیرۆری سەردار سولەیمان دایەوە.

News ID 30404

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha