عێراق سکاڵای لە دژی ئەمریکای تۆمار کرد

نوێنەری عێراق لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوو نامەدا بۆ ئەمینداری گشتیی ئەو ڕێکخراوە و ئەنجومەنی ئاسایش، هەڵمەتی تیرۆریستی ئەمریکا لە فرۆکەخانەی بەغدای بە پێشێل‌کردنی سەروەری عێراق لە قەڵەم دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "الجزیره"، نوێنەری عێراق لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوو نامەدا بۆ ئەمینداری گشتیی ئەو ڕێکخراوە و ئەنجومەنی ئاسایش، سکاڵای لە دژی هەڵمەتی تیرۆریستی ئەمریکا لە فرۆکەخانەی بەغدای کە بووە هۆی شەهید کرانی سەردار قاسم سولەیمانی ئەبوو مەهدی موهەندیس سەرۆکی وەفدی حەشدی شەعبی عێراق، بەرز کردەوە.

محەمەد حسێن بەحرولعلووم نوێنەری عێراق لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو دوو نامەدا خوایاری ئیدانە کردنی هێرشی ئاسمانی واشنتۆن بوو و ئەوەی بە پێشێل کردنی سەرەوەری بەغدا و دژی یاسا لە قەڵەم دا.

لەو نامەیەدا هەر جۆرە جموجۆڵێکی سەربازی لە عێراق بە بێ پشت‌ڕاست کرانەوە لە لایەن دەوڵەتی بەغدا، جموجۆڵی دەنەدەرانە وەسف کراوە.

News Code 30335

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =