کاردانەوەی نووسینگەی مەسروور بارزانی بە هەواڵێکی ڕۆژنامەی کەیهانی ئێران

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی هەواڵێکی "رۆژنامەی کیهان"ی ئێرانی دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی مەسرور بارزانی لە هەواڵێکدا سەرلەبەری هەواڵێکی ڕۆژنامەی کەیهانی رەتکردەوە.

لەو هەواڵەی کەیهاندا هاتووە؛  گوایە "وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەیدا سوپاسی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە لە هاوکاریکردنی لە پرسی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی".

لە روونکردنەوەکەی نووسینگەی مەسروور بارزانیدا هاتووە: "ئەم هەواڵە  هەڵبەستراوە و دوورە لە راستییەوە. بە پێچەوانەوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە تێکچوونی بارودۆخی ناوچەکە دەربڕیوە و جەختیشی لە هێورکردنەوەی دۆخەکە کردووەتەوە. تەنیا باسی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کراوە".

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داواش لە بەرپرسانی ئەو رۆژنامەیە دەکات روونکردنەوە لەبارەی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە بدەن.

  لەو ڕوونکردنەوەەیەدا هاتووە کە" جێی داخیشە هەندێک میدیا هەواڵی چەواشەکارانەی لەو چەشنە بڵاودەکەنەوە."

News Code 30327

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =