شکستێکی دیکەی ترامپ خەیانەتی لە کورد بوو

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: دووەمی ژانویەی ۲۰۲۰ ڕێککەوتێکە بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ بۆ هەموو ناوچەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا لە ڕێوڕەسمی یادی سەردار شەهید قاسم سولەیمانی وتی:ئێمە لە بەرانبەر جەنایەتێکی ئاشکراداین و نەک تیرۆر شاردراوە و بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژ کراو یان بۆسە. ئێمە بەرەوڕووی جەنایەتێکی ئاشکراین کە بە فەرمانی ترامپ ئەنجام دراوە و ترامپ فەرمانی بە ئەرتەشی ئەمریکا داوە.

وتیشی: هۆکارێکی دیکە کە لەم کاتەدا بووە هۆی ئەوەی ئەم جەنایەتە ئاشکرا بکات ترامپ، دۆخی ناوچەکە و نزیک بوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا بوو.

ئەمینداری حزبوڵڵا جەختی کرد: یەکێتر لە شکستەکانی دیکەی ترامپ لە سووریا، خەیانەت کردنی ئەو لە هاوپەیمانە کوردەکانی بوو و دواتریش کشانەوەی هێزەکانی و هێشتنەوەی هەندێکیان بۆ دەست داگرتن بە سەر نەوتی سووریا.

سەید حەسەن نەسروڵا وتی: ئەمریکییەکان دەڵێن تۆڵەی خوێنی سەردار سولەیمانی لە ئاستی خۆیدا بکەنەوە, ئاستی سەردار کێیە ؟ وەزیری بەرگری ئەمریکا, سەرۆکی ئەرکانی ئەمریکا ؟ کێ ؟ سەری ترامپ بەقەد پێڵاوەکانی سەردار قاسم سولەیمانی بایەخی نییە.

ئەوەشی وت کە بەرەی بەرخۆدان لەهەموو جیهان هەڵدەستێ بە تۆڵەکردنەوەی خوێنی سەردار سولەیمانی و ئەمە بە ئەرکی خۆی دەزانێت.

News Code 30279

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =