بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، مارک ئەسپەر وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکان دەڵێت کە ئەمریکا شیمانەی ئەوە دەکات کە هێرشی زیاتر لە لایەن ئێران یان گرووپگەلی ملیشیای پاڵپشتکراوی ئێران لە عێراقدا ئەنجام بدرێ و ئەوان بۆ ئەو کارەیان بە داخەوە دەبن.
وەزیری بەرگری ئەمریکا لە لێدوانەدا بۆ جارێکی دیکە دەوڵەتی عێراقی تۆمەتبار کرد کە هەنگاوی پێویستی بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێرشی لایەنگرانی ئەو گرووپە بۆ سەر باڵوێزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەنجام نەداوە.
ناوبراو لە درێژەدا ئیدعای کرد: بەڵگەگەلێک لە بەردەستایە کە ئێران یان گرووپگەلی ملیشیای پاڵپشتکراوی هەوڵی هێرشی زیاتر دەدەن. ئەگەر ئەوە ڕوو بدات، کاردانەوەی توندمان دەبێ و ئەگەر بچووکترین هێرش یان بەڵگەیەک لەوبارەیەوە ببینین، دەست دەدەینە هەڵمەتی پێشگرانە بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکی.
Your Comment