بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بە دەرکردنی پەیامی سەرەخۆشیی بۆ شەهیدا کرانی حاج قاسم سولەیمانی، ڕایگەیاند: ڕژیمی دزێوی ئەمریکا با بزانێ کە گەلی ئێران بۆ سەربەرزی و شەڕافەتی خۆی، ڕۆڵە خۆشەویستەکانی خۆی بەخت کردووە و برای خۆشەویستم شەهید حاج قاسم سولەیمانی یەکێک لەو گەورە پیاوانەیە؛ بەڵام ئەم گەلە هیچکات خوێنی ڕۆڵە قارەمانەکانی فەرامۆش ناکات و لە جەنایەتکاران خۆش نابێت.
سەرۆکی مەجلیس لەو پەیامەدا ڕاشیگەیاند: ئەو فەرماندە بەهێز، خۆشەویست و سەربەرزی هێنەرە، مایەی شانازیی هەموو ئەو ئێرانیانە بوو کە دڵیان بۆ سەربەخۆیی و سەربەرزیی وڵاتەکەیان لێ دەدات و دواجاریش لەو پێناوەدا خوێنی پاکی خۆی بەخشییەوە و بە دەستی بێ بەزەییترین کەسانی ئەم سەردەمە و ڕژیمی جەنایەتکار و خوێنڕێژی ئەمریکا شەهید کرا و بەرەو بەرزترینی بەرزترینەکان هەڵکشا.
لاریجانی جەختی لەوەش کرد: ئەوڕۆکە ڕژیمی ئەمریکا دزێوترین ڕژیم لە جیهانە و سیستەمی داگیرکاری جیهانی با بزانێ کە بەو جەنایەتانەی هیچکات ناتوانێ ببێتە هۆی داڕمانی وردەی بەرز و پێداگرانەی موجاهیدانی گەورە و شەهید بوونی قاسم سولەیمان، نمانەیەکی درەوشاوە لە ورە پۆڵای لە قوتابخانەی ئیسلامە.
Your Comment