بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قسەکانی ڕێبەری لە دیدار لە گەڵ ئەندامانی لێژنەی بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی ١٥ هەزار کەسی گیان فیدایانی خومەینی شار کە لە ڕێکەوتی ٢٥ ی سەرماوەزی ٩٨ بەڕێوە چووبوو، ئەمشەو چوارشەممە لە شوێنی ئەو کۆبوونەوە لە خومەینی شاری ئەسفەهان بڵاو بووەوە.
ڕێبەر بە جەخت لە سەر ڕۆحیەی بەرخۆدان لە بەرانبەر هیچ و پووچ و بەرخۆدان لە ڕێگای حەق، زیادی کرد: ئەگەر ئەم ڕۆحیە لە وڵاتێک نەبێت، ئەو کۆمەڵگا لەناو دەچێت واتا شەرەف، سەربڵندی و سەربەخۆیی و پشت بەستن بە ئیرادەی خۆی لە دەست دەدات و دەستێوەردانی بیانی بە سەریدا زاڵ دەبێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو کۆبوونەوەدا ڕایانگەیاندبوو کە دەبێ ڕۆحی جەهاد و گیان فیدایی لە ڕێگای خودا هەر بمێنێت و بپارێزرێت.
بۆچوونی ئێوە