بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئینتەرنەیشنەڵ بیزینێس تایم، ماتیۆ کاپلان فیزیا ئەستێرەناسی ئەمریکی لە زانکۆی ویلایەتی ئیلینۆی لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لە گۆڤاری "Acta Astromautica"دا بڵاوی کردۆتەوە، باس لەوە دەکات کە چۆن دەکرێ بە کەڵک وەرگرتن لە مۆتۆرێکی ئەستێرەی (Stellar engine) شوێن گۆڕکێ بە کۆمەڵەی خۆری بکات و بەو کارەی پێس بە پێکدادرانی هەسارەکەکان لە زەوی و تەقینەوەگەلی بەرزی ئەوپەرنوێئەستیرەکان بگرێت.
کاپلان لەو توێژینەوەیەدا ئاماژە بە مۆتۆرێکی ئەستێرەی بە ناوی "پێشپاڵنەری کاپلان" دەکات کە بە وتەی ئەو بە کۆکردنەوەی هیدرۆژێن و هێلیۆمی خۆری وەک وزە کار دەکات و لە قۆناغی دواتر ئەو سەرچاوە سووتەمەنییە بۆ چالاک کردنی دوو جێتی پێشپاڵنەری کەڵکیان لێ وەردەگیرێ؛ جێتی یەکەمیان وەک جێتێکی بەهێز بە هێلۆم کار دەکا و مۆتۆری ئەستێرەی دەخاتە گەڕ. جێتی دووهەم بە کەڵک وەرگرتن لە هیدرۆژێن گوشار دەخاتە سەر خۆر بۆ جووڵاندنەوەی.
کاپلان دەشڵی مۆتۆری ئەستێرەیی ئەو پشتئەستوورە بە پرێنسیپەکانی هێزی ڕاکەشی خۆری و شێوەی کاریگەری دانانی لە سەر کۆنتڕۆڵ و سوورگەی هەسارەکان لە کۆمەڵەی خۆری. واتە بە جووڵانەوەی خۆر، هەسارەکانی دیکەش وەجووڵە دەکەون.
بە وتەی کاپلان مۆتۆری ئەستێرەیی دەتوانێ هەسارەیەک لە نێوان ٥٠ تا یەک ملیۆن ساڵی نووری بە دوای خۆیدا ڕاکێشێت و بەو جۆرە هەسارەکان دەتوانن بە دوور بن لە کاریگەریی تەقینەوەی بەربڵاوی ئەستێرەیی.
Your Comment