بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،حەسەن ڕۆحانی لە میانەی سەفەری ئەوڕۆ (چوارشەممە)ی بۆ پارێزگای ئەردەبیل، بە ئاماژە بەوەی کە وڵات لە هەلومەرجی نائاسایی و سەخڵەتی گەمارۆدایە، وتی: ئەگەر گەمارۆ و پیلانی ئەمریکا و دوژمنان نەدەبوو داهاتی نەوتی ساڵانی ٩٧ و ٩٨ی هەتاوی سەد ملیارد دۆلار زیاتر لە داهاتی ئێستامان دەبوو و بەو داهاتە پلانی زۆر باش ڕادەپەڕێندرا.
ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە بۆ تێکشکاندنی هەیمەنە و مەزنایەتیمان، پیلانێکی گەورەیان لە دژمان داڕشتووە، ڕایگەیاند: هەرکات ئەوان لەو رێگە هەڵەیان گەڕانەوە، ئێمە ئامادەی دانوستانین. کەواتە مەرجی دانوستان گەڕانەوەی ئەوان بۆ خاڵی یەکەم و وەستۆگرتنی پابەندییەکانیانە و دان بە هەڵە بوونی رێگەیان بنێن و بە کردەوە ئەوە بسلمێنن.
بۆچوونی ئێوە