ئێران بەرپرسی هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراقە

سێناتۆرێکی کۆماری خوازی ئەمریکا لە لێدوانێکدا پاگەندەی کردووە کە ئێران بەرپرسی هێرشەکانی ئەم دواییە دژی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مارکۆ ڕۆبیۆ سێناتۆری ئەمریکی لە هەژماری تاکەیی خۆی لە تویتەر، لە وتەیەکی دوژمنانە و دژە ئێرانی پاگەندەی کردووە کە ئێران بەرپرسی ڕاستەوخۆی ڕێکخستی هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراقە و ئەبێ وەڵامدەری ئەو کارە و ئاسایشی تەواوی ئەمریکییەکان کە لەوێ کار دەکەن، بێت.

ئەو پاگەندەی سێناتۆرە ئەمریکییە پاش ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی عێراق دژی ئەمریکا لە بەرانبەر باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە دێتە ئاراوە.

ناڕازیان لە ئەو خۆپیشاندانە هەروەها لە دەسپێکی مانگرتنی نارەزایەتی هەواڵیان داوە.

ناڕازیانی عێراقی پاش هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی و شەهید کردنی دەیان کەس لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەروەها داوای داخستنی باڵوێزخانی ئەمریکا لە بەغدا دەکەن.

باڵوێزخانەی ئەمریکا بە هۆی تەند بوونەوەی ئاگری تووڕەیی خۆپیشاندەرانی عێراقی داوای یارمەتی لە دەوڵەتی بەغدا کردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دەوڵەتی عێراق بەدوای ئەو داواکارییەی باڵوێزخانەی ئەمریکا، لە دابین کردنی ئاسایشی باڵوێزخانەی ئەمریکا خۆی بواردووە.

News Code 30133

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha