واشنتۆن ساڵی ٢٠٢٠ گوشاری زیاتر دەخاتە سەر ئێران

ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بڕیاری ئەو وڵاتە بۆ زیاد کردنەوەی گوشارەکان لە سەر ئێران لە ساڵی 2020 هەواڵیان داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێ ئێن بی سی لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا لە ساڵی نوێی زایینی گەمارۆی زیاتر دەخاتە سەر ئێران.

بە راپۆرتی سی ئێن بی سی بەرپرسێکی باڵای وەزارتی دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ هەواڵنێرەکان وتوویە کە گەمارۆی زیاتر بەڕێوەیە و کێشە ئابوورییەکانی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر دەبێتەوە.

پێش لە ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی ڕابردوو برایان هۆک، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە گفتوگۆیەکدا لە گەڵ کەناڵی الحرە پاگەندەی کردبوو کۆماری ئیسلامی لە گەڵ گەورەترین قەیرانی ئابووری مێژووی خۆی بەرەوڕوو بووەتەوە و ئەو قەیرانە لە ساڵی ٢٠٢٠ قووڵتر دەبێتەوە.

ئەو کەناڵە تەلەڤیزیۆنییە بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی تری وەزارەتی دەرەوە زیادی کردووە کە دەوڵەتی ترامپ نزیک بە هەزار کەسی حەقیقی و حقۆقیی هاوپەیوەند بە هەڵسوکەوتەکانی ئێران گەمارۆ داوە.

News Code 30116

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha