بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن سومی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ڕێژەی جیابوونەوەی تۆمار کراو لە ٩ مانگی ساڵی ١٣٩٨ لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، سەدا ٩ کەمی کردووە، وتی: ڕێژەی خاوی تۆماری جیابوونەوە لە پارێزگا ٢.٤ لە هەزارە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە ئەو ماوەیەدا شارستانی مەریوان بە سێ لە هەزار زیاترین و سەوڵاوا بە ١. لە هەزار کەمترین ڕێژەی تۆماری جیابوونەوەیان هەبووە، زیادی کرد: مامناوەندی تەمەنی جیابوونەوەی جاری یەکەم لە پیاوان نزیک بە ٣٥ ساڵ و مامناوەندی تەمەنی جیابوونەوەی جاری یەکەمی ژنان لە پارێزگا نزیک بە ٣١ ساڵ بووە.
ناوبراو ڕێژەی خاوی تۆماری زەماوەند لە ٩ مانگەی یەکەمی ئەمساڵ لە پارێزگای ٨.٢ لە هەزار ڕاگەیاند و زیادی کرد: شارستانی قوروە بە ١١.٢ لە هەزار زیاترین و بانە بە ٦.٦ لە هەزار کەمترین ڕێژەی تۆماری زەواجیان هەبووە.
بۆچوونی ئێوە