بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, وتەکانی ئایەتوڵا خامنەیی لە دیداری ئەندامانی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی شەهیدانی پارێزگای هورموزگان لە ڕێکەوتی ۲۵ی سەرماوەز بەڕێوەچووبوو, ئەمڕۆ لە بەندەر عەباس خوێندرایەوە.
ڕێبەری باڵای شۆڕش لەم دیدارەدا وتیان: ڕێزگرتن لە شەهیدەکان کارێکی پێویستە و ئەرکێکە لە ئەستۆی هەموومانە چونکوو سیاسەت و ڕەوتێکی دزێو بە ئامانجی لەبیر کردنی نمانەکانی شۆڕش بە تایبەتی جەهاد و شەهادەت لە ئارادایە کە دەبێ بەرەوڕووی ئەم سیاسەتە ببینەوە.
جەختیشیان کرد کە دەبێ بەپرسانی پارێزگا و وڵات و هەموو ڕەوتەکانی شۆڕش ئاوڕی زیاتر لە چارەسەریی کێشەی خەڵک لەو ناوچە بدەنەوە.
بۆچوونی ئێوە