بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهام ئەحمەد لە بەرپرسانی باڵای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکووری سووریا بە هەواڵدەری ئانی باشووری ئاسیای وتوویە تورکیا دوو ئامانجی هەیە لە ڕاونانی کوردەکان کە بریتین لە گۆڕینی دیمۆگرافی لە باکووری سووریا و ئاوارە کردنی هەموو کوردەکانی ئەو ناوچە.
ناوبراو جەختی کرد تورکیا دەیەوێت لە سنووری باکووری سووریا و لە نزیکی سنوورە باشوورییەکانی ئەو وڵاتە کوردەکان ناجار بە کۆچ بکات و لە جیاتی ئەوان، بنەماڵەی هێزە شۆرشییەکانی سووریا لەوانە تورکمانەکان جێگیر بکات.
سەرۆکی بەڕێوەبەرایتەی ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا، لقی سیاسی هێزە دیمۆکراتەکانی سووریا زیادی کرد: تورکیا بەرنامەی جێ بەجێ کردنی کوردەکان لە باکووی سووریا لە چوارچێ
وەی پێکهێنانی ناوچەی ئەمن و جێگیر کردنی ئاوارە سوورییەکان کردەیی دەکاتەوە.
Your Comment