بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, کەمێک پێش ئێستا و دوایی چوار ڕۆژ گەڕان و پشکنین تەرمی فەرهاد خوسرەوی کوڕە کۆڵبەری مەریوانی لە تەتە دۆزرایەوە.
دوای ئەوەی ئازاد و فەرهادی خوسرەوی کە هەر دووکیان بران لە گەڵ کەسێکی تردا گیرۆدەی هەرەس بوون. ئازادی 17 ساڵان چوار ڕۆژ پێش تەرمی دۆزرایەوە .
بەڵام کاری گەڕان و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی فەرهاد تا ئەمڕۆ بەردەوام بوو و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی هەورامان و مەریوان و هێزەکانی فریاگوزاری مانگی سوور چوونەتە شوێنی ون بوونی ئەو کۆڵبەرانە.
ئازاد و فەرها بران و کوڕی بنەماڵەیەکی دانیشتووی گوندی نێ سەر بە مەریوانن.
Your Comment