بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم کۆبوونەوەیەدا کە لە لایەن "دوکتۆر مەزهەر ئەداوی"یەوە ئیدارە دەکرێت مامۆستایان دوکتۆر محەمەد عەلی سوڵتانی، دوکتۆر بێهرووز چەمەن ئارا، دوکتۆر سەید سەباح حسێنی و سەید سەعید حسێنی لە لایەن خۆیانەوە دەڕواننە پێگەی دەستنووسگەلی هەورامی لە توێژینەوەی کوردستانناسیدا.
شایانی باسە، کۆڕەکە رۆژی سێ شەممەی حەوتەی داهاتوو (٣ی بەفرانبار) لە تەلاری کتێبخانەی کولێژی ئیلاهیات و مەعریفەی ئیسلامی لە زانکۆی تاران بەڕێوە دەچیت.
Your Comment